19/06/2026
نا بۆ تاڵانیی گومرگ و دوو ئیدارەیی!
پارتی و یەکێتی لە ژێر سێبەری حوکمرانییەکی مافیاییدا، داهاتی سنوورەکان و قوتی خەڵک بە ئاشکرا دەدزن. ئەم قۆرخکاری و گەندەڵییە چیتر قبوڵنەکراوە و پێویستە دەستی حیزب لە ئابووریی هەرێم ببڕدرێت!
بێدەنگ نابین!
18/06/2026
🔴 کۆبوونەوەی میدیایی و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ڕووماڵکردنی خۆپێشاندانەکانی "ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی" دژ بە تاڵانکردنی داهاتی گومرگەکان
ئەمشەو عەزیز حەمە، سەرپەرشتیاری میدیای "ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی"، لە ڕێگەی تێلیگرامەوە کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ دەستەی کامێرەوانی و تیمە میدیاییەکانی ڕێکخراو ئەنجام دا، بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ڕووماڵکردنی زنجیرە خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی کە بڕیارە لە چوار شارەکەی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواین ڕێنماییە تەکنیکی و میدیاییەکان تاوتوێ کران بۆ ئەوەی بە کوالیتییەکی بەرز، پەیامی سەرەکی خۆپێشاندەران بگەنرێتە میدیا نێودەوڵەتییەکان و ناوەندە سیاسی و مافمرۆڤییەکانی جیهان. ئەو پەیامەش لە دروشمی:
(نا بۆ تاڵانیی داهاتی گومرگەکان لەژێر سێبەری دوو ئیدارەیی و قۆرخکاری پارتی و یەکێتیدا)
خۆی دەبینێتەوە.
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی جەخت دەکاتەوە کە لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان لە ناوخۆی وڵاتدا لەژێر بارودۆخێکی نالەبار و قورسدا دەژین و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەردەوام دواکەوتووە، داهاتەکانی خاڵە سنووری و گومرگەکان کە دەبوو بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گەشەپێدانی ئابووری هەرێم تەرخان بکرێن، بە شێوەیەکی سیستەماتیک لەژێر سێبەری دوو ئیدارەیی و قۆرخکاریی حزبییەوە لە بەرژەوەندیی تایبەتی و گرووپییەکاندا بەکاردێنرێن.
ئەم جوڵانەوەیە وەک دەنگێکی مەدەنی و نیشتمانی دێتە ئاراوە بۆ داواکردنی شەفافیەت، دادپەروەری و چاودێری لەسەر سەرچاوە داراییە گشتییەکان، هەروەها بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیی هاوڵاتیانی ناوخۆی کوردستان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ڕای گشتی بەریتانیا.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢٢، کاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، خۆپێشاندانەکان بە شێوەی هاوکات لە شارەکانی لەندەن، مانچستەر، بیرمینگهام و گلاسگۆ بەڕێوەبچن.
تیمەکانی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە هەموو شوێنە دیاریکراوەکاندا ئامادە دەبن بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی دەنگی خۆپێشاندەران و داواکارییەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە تاڵانکردنی داهاتی گومرگەکان، هەڵوەشاندنەوەی سیستمی دوو ئیدارەیی و دامەزراندنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە بەڕێوەبردنی سامانی گشتی.
📍 شوێنی خۆپێشاندانەکان:
1️⃣ لەندەن:
Iraq Embassy
21 Queen's Gate, South Kensington, London SW7 5JE
2️⃣ مانچستەر:
1 Norfolk St, Manchester, M2 1DW
3️⃣ بیرمینگهام:
Birmingham Museum & Art Gallery
Chamberlain Sq, Birmingham B3 3DH
(بەردەم مۆزەخانە)
4️⃣ گلاسگۆ:
La Pasionaria
286 Clyde St, Glasgow G1 4LN
📌 داواکارییە سەرەکییەکان:
• کۆتاییهێنان بە تاڵانکردنی داهاتی گومرگەکان و شەفافکردنی سەرچاوە داراییەکانی هەرێم.
• هەڵوەشاندنەوەی سیستمی دوو ئیدارەیی و بڕینی دەستی کۆمپانیا حزبییەکان لە بازاڕ و جومگە ئابوورییەکاندا.
• گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی ناوخۆی کوردستان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ڕای گشتی بەریتانیا.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی
🔴 Media Preparations Finalized for Covering Regay Azadi’s Demonstrations Against the Looting of Customs Revenues
Tonight, Aziz Hama, Media Coordinator of the Regay Azadi Organisation, held an extensive meeting via Telegram with the organisation’s camera crews and media teams to finalize preparations for covering a series of protest demonstrations scheduled to take place across four cities in the United Kingdom.
During the meeting, the final technical and media guidelines were discussed to ensure high-quality coverage of the protesters’ central message and to deliver it effectively to international media outlets, political institutions, and human rights organizations worldwide.
The demonstrations will be held under the slogan:
“No to the Looting of Customs Revenues Under the Shadow of Dual Administration and KDP–PUK Partisan Entrenchment”
The Regay Azadi Organisation stresses that while the people of Kurdistan continue to suffer from severe economic hardship and the denial of basic rights, revenues generated from border crossings and customs points—resources that should be used to fund salaries and public services—are being systematically diverted to serve partisan and private interests.
This movement represents a peaceful civil and national effort to demand transparency, accountability, and proper oversight of public financial resources, while also conveying the voices of dissent inside Kurdistan to international institutions and British public opinion.
The demonstrations are scheduled to take place simultaneously on Monday, 22 June 2026, at 1:00 PM in London, Manchester, Birmingham, and Glasgow.
Regay Azadi’s media teams will be present at all designated locations to provide live coverage of the protesters’ voices and demands, including ending the looting of customs revenues, dismantling the dual administration system, and establishing transparency and accountability in the management of public resources.
📍 Demonstration Locations:
1. London
Iraq Embassy
21 Queen’s Gate, South Kensington, London SW7 5JE
2. Manchester
1 Norfolk Street, Manchester M2 1DW
3. Birmingham
Birmingham Museum & Art Gallery
Chamberlain Square, Birmingham B3 3DH
4. Glasgow
La Pasionaria
286 Clyde Street, Glasgow G1 4LN
📌 Core Demands:
• Ending the looting of customs revenues and ensuring full transparency over the Kurdistan Region’s financial resources.
• Dismantling the dual administration system and removing party-affiliated companies from key markets and economic sectors.
• Amplifying the voices of internal dissent in Kurdistan to international institutions and British public opinion.
Regay Azadi Organisation Media
16/06/2026
سەری ساڵی کۆچیی ١٤٤٨ پیرۆز بێت 🕋
یادکردنەوەی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام(محمد)،صلی اللە علیە وسلم، تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکو پەیامێکی هەمیشەیییە کە لە دڵی مرۆڤایەتیدا زیندوو دەبێتەوە.
ئەم یادکردنەوەیە چەند دەرسێکمان بیردەهێنێتەوە:
. کاتێک دەربەدەری ئامانج نییە، بەڵکو ئازادیخوازی دەربەدەرت دەکات.
. کاتێک ڕێگا سەخت دەبێت، ئیمان و ئیرادە دەبنە پشتیوانت.
. کاتێک دادپەروەری لەق دەبێت ، دەبێت ڕێگایەکی نوێ بگریتە بەر.
ئەمڕۆ لە ئاستی جیهاندا، ملیۆنان مرۆڤ لەژێر چەپۆکی ستەم، ئیستیبداد و بێدادیدا دەژین. یادکردنەوەی کۆچ بیرمان دەهێنێتەوە کە گۆڕانکاری ڕێگای خۆی هەیە و ئەو ڕێگایەش لە بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەوە دەست پێدەکات.
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی هیواخوازە ساڵی نوێی ١٤٤٨ کۆچی، ببێتە ساڵی سەرکەوتن، ڕزگاری و دادپەروەری بۆ گەلی کوردستان و تەواوی گەلانی ئازادیخوازی جیهان. 🤲✨
Happy New Hijri Year 1448 🕋
The commemoration of the Migration (Hijra) of the Prophet of Islam(Mohammed)peace be upon him, is not merely a historical event. It is a timeless message that lives on in the conscience of humanity.
This commemoration reminds us of several enduring lessons:
When displacement is not a destination, but freedom is what drives you forward.
When the path grows difficult, faith and resolve become your greatest support.
When justice falters, a new path must be forged.
Today, across the world, millions of people live under the weight of oppression, tyranny, and injustice. The commemoration of the Hijra reminds us that change has its own path, and that path begins with the decision to stand and face what must be faced.
Regay Azadi Organisation hopes that the New Hijri Year 1448 will be a year of success, liberation, and justice for the people of Kurdistan and for all freedom-seeking peoples of the world. 🤲✨