04/05/2026
کۆمەڵێک وێنەی کاک جەلالی عومەری سامائاغا لە ماڵی خۆیان، بەدەستی فۆتۆگرافەر (هەڵۆ جەباری) گیراون لە ساڵی (٢٠١٩). سوپاس و پێ‌زانین بۆ کاک هەڵۆ کە وێنەکانی بۆ ناردینەوە.
Halo Jabary
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Jalal samagha-جەلالی ساماغا, Government Official, Kaniba, As Sulaymaniyah.
ئەم پەڕەیە، لە پێناو گەیاندنی پەیام و هەڵوێستەکانی پیاوە سپییەکەیە بە نەوەی نوێی نیشتیمان دانراوە و کاک جەلال کاری تێدا ناکات، بەڵکو لەلایەن دۆستەکانی کاک جەلالەوە کاری تێدا دەکرێت.
04/05/2026
کۆمەڵێک وێنەی کاک جەلالی عومەری سامائاغا لە ماڵی خۆیان، بەدەستی فۆتۆگرافەر (هەڵۆ جەباری) گیراون لە ساڵی (٢٠١٩). سوپاس و پێ‌زانین بۆ کاک هەڵۆ کە وێنەکانی بۆ ناردینەوە.
Halo Jabary
07/04/2026
سه‌رمه‌شقی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
نووسین: د.یوسف محه‌مه‌د سادق
كاك (جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا)، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به بوونی خۆیان هێزییان به‌خشی به دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك دیوانی چاودێریی دارایی. كاك جه‌لال به ئیراده‌ی به‌هێزی خۆی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له دیوانی چاودێریی دارایی له ئیداره‌ی پێشوی سلێمانی، توانیی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دیوانی چاودێریی بكاته دەزگایه‌كی ره‌قیب و چاودێریكاری كاریگه‌ر، كه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان له ڕاپۆرتەكانی بله‌رزن و بترسن.
شاراوه‌ش نییه، كه وه‌ستانه‌وه به ڕووی گه‌نده‌ڵكاراندا، هه‌میشه پێویستی به بێمنه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و چاونه‌ترسی له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی سودمه‌ندانی گه‌نده‌ڵی هه‌یه. كاك جه‌لال له‌م ڕووه‌وه سه‌رمه‌شقێكی گرنگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه بۆ ئێستا و داهاتووشمان.
ئه‌و نه‌ك ته‌نها سه‌رۆكایه‌تیكردنی دیوانی چاودێریی نه‌قۆسته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی، هه‌ر ئه‌مه‌ش خۆی و دامه‌زراوه‌كه‌شی به‌هێزی كرد، به‌ڵكو خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا بوونه‌ته سه‌رمه‌شقی كاری خێرخوازی و چاكه‌خوازی. ئه‌م پیاوه سه‌نگینه نه‌ك هه‌ر له ده‌سه‌ڵات سوودمه‌ند نه‌بووه، به‌ڵكو وا ئەوەی هی خۆی و خێزانهكهشییهتی ئه‌یبه‌خشێ.
زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی وه‌ك كاك جه‌لال ده‌سه‌ڵات به ئه‌رك و به‌رپرسیاریی قورس به‌رامبه‌ر به خوا و خه‌ڵك ده‌زانن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ڵپه‌ی بۆ ناكه‌ن، به‌ڵكو تەنانهت لێی ڕائه‌كه‌ن. كاك جه‌لال به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌میشه له هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌یانن له ده‌سه‌ڵات.
26/03/2026
بیره‌وه‌ری و هاوڕێیه‌تم لەگەڵ
جه‌لالی عومەری سام ئاغا
نووسین: عه‌دنان مفتی
ئه‌گه‌ر باسی مرۆڤێكی میهره‌بان، ڕاستگۆ، ده‌ستپاك، ده‌مپاك و داوێنپاك بكرێت، ماندوو له خۆپێگه‌یاندن تا ده‌گاته ئه‌و پێگه و ئاسته وه‌زیفی و كۆمەڵایه‌تییه‌ی هەیەتی، به‌ڕێز و ڕووخۆش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ هه‌ژاران پێش ئه‌وانیتر، خاوه‌نی بیروباوه‌ڕ و سوربوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، ئه‌وه كاك (جه‌لالی عومەری سام ئاغا)یه، وه‌ك یه‌كێك له‌و كەسانه‌ی كه دیار و تایبه‌تن بەمانای كه‌لیمه. هه‌ر بۆیه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندینجار به بایه‌خه‌وه له پای هەڵوێستو دڵسۆزی و كاره جوانه‌كانی ڕێزی لێنراوه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به بۆنه‌ی یه‌كێك له‌و ڕێزلێنانه نامه‌یه‌كم نووسی. تیایدا وێڕای پیرۆزباییكردن، خۆشحاڵی خۆم ده‌ربڕی، ئاماژه‌م به سەرەتای ناسین و هاوڕێیه‌تی خۆم و كاك جه‌لال دا. كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵ (1974) ڕۆژانی شۆڕشی ئه‌یلول، ئه‌و كاته‌ی كه لیژنه‌ی باڵای دارایی شۆرش به سه‌رۆكایه‌تی خوالێخۆشبوو (خه‌سرۆ تۆفیق) پێكهێنرا. ئێمه هەردووكمان ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه بووین، له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌كی تری بواری دارایی و ئابووری، له‌وانه شه‌هید شەهابی شێخ نوری، شه‌هید شاسوار جه‌لال (ناسراو به شه‌هید ئارام)، هه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ش بوو كه ئەركی داڕشتن و ڕێكخستنی دارایی داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی شۆڕشی پێ سپێردرابوو. ئه‌وه سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمان بوو.
هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ڕ و كاری ڕۆژانه‌مان یه‌ك بوو، به‌ڵام له شێوازی كاركردنمان هه‌ندێك جار جیاوازی به‌دی ده‌كرا. من ئه‌م جیاوازییه‌م به سروشتی ده‌زانی كه هەندێكجار مرۆڤ له‌نێو خۆشی‌دا هه‌ستی پێ ده‌كات، به‌ڵام بۆ وه‌ختی خۆی شتێكی دیار بوو له ئاكامدا بێسوود نه‌بوو. زۆرجار ئه‌م جۆره جیاوازییانه ڕۆژگار یه‌كلایی دەكاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی نه‌بوو له‌سه‌ر بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانمان و زیادبوونی متمانه‌ی نێوانمان له ساڵانی پێكه‌وه كاركردنمان له وه‌زاره‌تدا. دواتر هه‌ردووكمان له وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ماین. ئه‌و، بووه سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی، منیش له (4-6- 2005) ه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی پەرله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووم.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م، ئه‌و له‌و ساڵانه‌دا سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی بوو، سه‌دان راپۆرتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له سنوری ئیداره‌ی سلێمانی ده‌ركردبوو. كاك جه‌لال له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێریی داراییدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، جێی دەستخۆشیه، چونكه بوێرانه بێ گوێدانه پێگه‌ی هیچ لێپرسراوێكی حیزبی یا حكومی كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرد و له راپۆرته‌كانیدا تۆماری ده‌كردن. جارێكیان كاك جه‌لال پەیوه‌ندی پێوە كردم و گوتی: تیمێكی دیوانی چاودێریی له وه‌زاره‌تی دارایی سلێمانین، خاڵێكیان تۆماركردووه، گوایه من مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگی (6ی2005) وەرگرتووه! كه ئه‌وه‌ش خیلافی قانونه به‌و ئیعتیباره‌ی مووچه لە پەرلەمان وه‌رده‌گرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ئاگاداربوو، من له ڕۆژی دەستبەكاربوونم له په‌رله‌مان، نووسراوم بۆ وه‌زیری دارایی ئیداره‌ی سلێمانی ناردبوو، كه ئه‌وسا خوالێخۆشبوو (شێخ باییز تاڵه‌بانی) بوو، داوام لێ كردبوو مووچه‌ی خانەنشینی جێگری سهرۆكوهزیرانم ڕابگرێت. جا به‌و ئیعتباره‌ی خۆم شاره‌زاییم له ژمێریاریدا هه‌یه، گوتم كاك جه‌لال: دیاره لیستی مووچه پێش جێبه‌جێكردنی ئه‌و نامه‌یه‌م نێردراوه بۆ بانك و خراوەته سه‌ر حیسابم. ئه‌گه‌ر له بانكه‌كه بپرسن، بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ، هەرواش ده‌رچوو. لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم كاك جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی بەهێزی هه‌یه. چه‌ند بوێرانه و بێ ڕه‌چاوكردنی هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی سوربوو له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا. ته‌نانه‌ت جارێكیان له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی نووسیبوو. تێبینی له‌سه‌ر سه‌رفیاتێكی ئه‌ویش هه‌بوو، هه‌روه‌ها كه‌سه زۆر نزیك و خزمه‌كانی خۆشی له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ڕزگاریان نه‌ده‌بوو. بوێرانه دەیان ڕاپۆرت و تێبینی به‌جێی له‌سه‌ر زۆرێك له لێپرسراوانی حیزبی و حكومی له ڕاپۆرته‌كانی ڕەچاو دەكرا. به هۆی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ش چه‌ندین لێپرسراوی دیار ڕووبەڕووی دادگا بوونه‌وه، به جۆرێك ئه‌م ڕاپۆرتانه بوونه جێی بایه‌خدانی سه‌رۆك مام جه‌لال، له زۆر بۆنه‌دا ئاماژه‌ی به دڵسۆزی كاك جه‌لال ده‌كرد و ستایشی هه‌نگاو و كاره‌كانی ده‌كرد.
15/02/2026
٤٦ـهەمینی دانیشتنی دادگایی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
سپی میدیا
ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٥ شوباتی ٢٠٢٦، لە دادگای سلێمانی دانیشتنی ٤٦ـهەمینی سەرۆکی شارەوانی پێشووتری سلێمانی، قادر حەمەجان بەڕێوەچوو، بەڵام دادگایکردنەکە دواخرا بۆ ١٦ نیسانی ئەم ساڵ.
لە دادگایکردنەکەدا راپۆرتی پێنج شارەزای دادوەریی زمانەوانی خرانە ڕوو، لە بارەی ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی کە تۆمەتبار بە ناوزڕاندن و تۆمەت خستنە پاڵ ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی پێی تۆمەتبارە، پێشکەشی دادگا کرا.
راپۆرتی پسپۆران پێکهاتبوو لە دوو راپۆرت، یەکێکیان لەسەر قسەکانی سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی بوو کە بەرامبەر جەلال سام ئاغا سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری کردبوونی.
راپۆرتی دووەمیش لەبارەی ئەو قسانەوە بوو کە سەرۆکی دیوانی چاودێری لەسەر سەرۆکی شارەوانی کردبوونی.
دادگا تا ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٦ مۆڵەتی بە پارێزەرانی هەردوولا تا ڕای خۆیان لەبارەی ڕاپۆرتی پێنج شارەزاکە بخەنە ڕوو بۆ دادگا.
مێژووی سکاڵاکەی جەلالی سام ئاغا، سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری دارایی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ و تا ئێستا ٤٦ دانیشتنکراوەو هێشتا دۆسیەکە حوکمی تێدا دەرنەچووە.
پرسیارێکی جوانە
“ئەو گولانەی دەنرێن بەسنگی گەنجانەوە، دەبوو بنرێن بەسنگی گەندەڵییەوە”
02/01/2026
چەند یادگارییەکی کامیل ژیر لەگەڵ جەلالی ساماغا
کامیل ژیر
لەو ساڵەدا، باشووری کوردستان بۆنی خوێنی لێوە دەهات! گرژیی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، تا ئەبوو زیاتر پەرەی دەسەند. جا بۆ ڕێگری لە شەڕێکی ناوخۆ، کە ئەوە دەردی کوشندەی نەتەوەی کورد بووە لە دێر زەمانەوە سەرەتا سەردانی تاڵەبانیم کرد لە قەڵاچوالان و داوام لێ کرد دەسەڵاتی خۆی بەکار بینی بۆ ڕێگرتن لە شەڕێکی لەو جۆرە لە وەڵامدا، مام جەلال گوتی کاک ژیر کاغەزی سپیت بۆ ئیمزا دەکەم. دوایی هاتە سەر باسی بەشیریات و گوتی پێم خۆشە زوو زوو سەرم بدەیت بۆ ئەوەی تۆزی باسی بەشیریاتیش بکەین.
بۆ هەمان مەبەست دیدەنی بارزانیشم کرد لە هاوینە هەواری سەڵاحەدین. وەڵامەکەی ئەویش هەر ئەرێنی بوو، بەڵام لە ڕووی کردەییەوە هەستم دەکرد خەریکە ئاگرەکە کڵپە ئەسەنی! ئەگەری ڕوودانی شەڕەکە زیاترە لە ڕوونەدانی! بۆیە وام بە باش زانی پەرە بە هەوڵەکەم بدەم بە پێکهێنانی لیژنە یەک بۆ ئەو مەبەستە. یەکەم جاریش بیرۆکەکە و هەوڵەکەم لای پارێزەر شێخ سالار حەفید درکاند لە ژووری پارێزەرانی سلێمانی، ئەویش بوو بە هاوڕام ئینجا کەوتینە دیاریکردنی چەند کەسایەتییەکی تر بۆ پێکهێنانی لیژنەکە. ئەنجام لەسەر ئەم ناوانە پێک هاتین (جەلالی عومەری ساماغا، جەمال شالی، ڕەفیق قەزاز، سالار حەفید، کامیل ژیر، نیهاد فازیل، هوشیار بابان) کە هەموویان ئامادەیی خۆیان پیشاندا و لیژنەکەشمان ناونا لیژنەی کۆششی نەتەوەیی.
جەلالی ساماغا ئازایە لە دوو ڕووەوە
یەکەم: لە ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریدا، کە من ئاگادارم، بەو هۆیەوە کە وەک پارێزەرێک، ڕاوێژکاری یاسایی خۆبەخشی دیوان بووم، پەنجەی تاوانبارکردنی بۆ هەموو گەندەڵییەک درێژ کردووە، لە وەزیرەوە تا هەر فەرمانبەرێک.
دووەم: بەبێ ترس واژۆی هەموو ڕاگەیاندنەکانی لیژنەی کۆششی نەتەوەیی کردووە، وەک ئەندامەکانی تری لیژنەکە. گرنگیی ئەو ڕاگەیاندنانەش لەوەدایە، ئەو ڕۆژگارە لەسەر وشەیەک خەڵک دەکوژرا! ئێمە بە بار خراپکاریی ئەو دوو حیزبەمان هەڵدەڕشت. لە کاتی هاتووچۆی لیژنەکەشماندا لە نێوان مەکتەبی سیاسی یە کێتی لە هەولێر و سەرکردایەتی پارتی لە سەڵاحەدین تەنانەت لەو شەوەشدا کە قەدەغەی هاتووچۆ بوو، لە چەند لاوە کەوتینە بەر مەترسی تەقەکردن لێمان و کوشتنمان، بەبێ کۆڵدان!
گرنگی ئەم ڕاگەیاندنە لەوەدایە کە ئێمە ۲۵ ساڵ لەمەوبەر بە ئەو پەڕی بوێرییەوە چووینەتەوە بەگژ شەڕی ناوخۆ و گەندەڵیدا. لەو ڕاگەیاندنانەدا بە جۆری پەردەمان لەسەر خراپییەکانی ئەو دوو پارتە هەڵداوەتەوە کە ئێستاش هەموو کەس ناوێریت، بەو جۆرە و ڕاشکاوانە، خاڵ بخاتە سەر پیتەکان.
من وەزیری باینجان نیم
#دەسپاکی
#چاودێری
بەڵگە فیلمی (ئەفسانە پیاوە سپیەکە- The Legend of The Whaite Man)
لە بڵاوکراوەی دەزگای میدیایی شارپرێس
پرۆدیوسەر و سیناریۆ و دەرهێنان: نامۆ سەربەست
فیلمەکە لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی دانراوە و لینکەکەی لە کۆمێنتە.
#چاودێری
#دەسپاکی
ئەلبومی دووەم لە کاروانی تەمەن
دووەم ئەلبوومی کاروانی تەمەنی (جەلالی عومەری ساماغا)، کە لە دەیەی پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، لەگەڵ ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانی لە شوێنی و جیاجیا تۆمارکراون