Darawan Haji Hamid

Darawan Haji Hamid

Compartir

Kurdistan Regional Government KRG Representative in Spain نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا mon page ils ont parlé avec langue Kurde sorani

Photos from Darawan Haji Hamid's post 16/06/2026

خۆشحاڵبووم بە دیداری سیناتۆری ئیسپانیا بەڕێز (ماریا دۆلۆرێس ئێچانۆ) لە دیدارماندا پوختەیەکم لەسەر کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێزیان باسکرد.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە کاری هاوبەش کرا و بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی بەڕێزیانمان کرد بۆ کۆڕبەند و کۆنفرانسەکانی هەرێمی کوردستان.

ئیسپانیا،
١٥ حوزەیرانی ٢٠٢٦

- - - - - -

Me complació reunirme con la senadora Sra. María Dolores Etxano Varela. Durante nuestro encuentro, le ofrecí un resumen de las actividades y la labor desarrollada por la Representación del Gobierno Regional del Kurdistán en España.

En otra parte de la reunión, abordamos posibles áreas de cooperación conjunta y, con ese propósito, tuvimos el honor de invitarla a participar en los foros y conferencias que se celebran en la Región del Kurdistán.

España,
15 de junio de 2026.

Photos from Darawan Haji Hamid's post 16/06/2026

لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی، شادومانبووم بە پێشوازیکردن لە بەڕێز (سالار مەحمود) لێپرسراوی بۆردی ناوەندەکانی دەرەوە و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

لە دیدارماندا پوختەیەکم لە سەر کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی و گەشەکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێزیان باسکرد.

تەوەرێکی تری گفتوگۆکەمان تایبەت بوو بە بەهێزکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆڕا، دواتر باس لە بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێڕاق و هەرێمی کوردستان کرا، هاوڕابووین کە یەکگرتوویی و تەبایی سەرجەم حزبەکان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان و تەنها لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانین مافەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزین.

مەدرید،
١٥ حوزەیرانی ٢٠٢٦

09/06/2026
06/06/2026

بەرپرسیارێتی پاراستنی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی هەموومانە !

دارەوان حاجی حامید

قسەکانی کاک قوباد تاڵەبانی لە دووەمین کۆربەندی ئابووری ئابووری نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە! لەبری وەڵامدانەوەی نا بەرپرسانە دەبێت هەمووممان بەگیانی بەرپرسیارێتیەوە لەم دۆخە چەقبەستووەی لە هەرێمی کوردستان دروستبووە بڕوانین و بەدەم پەیامەکەیەوە بچین !

هەموو تاکێکی کورد دەزانێت کە تاکە چەکی بەهێزی کورد بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان تەنها بە (یەکگرتوویمان) دەبێت
بە پێچەوانەوە قسەی نابەرپرسانە دەبێتە هۆی مەترسی لەدەستدانی ئەزموونەکەمان، ئەمە قسەی من نیە با بگەڕێنینەوە بۆ مێژوو !

مێژووپێمان دەڵێت هەموو تاکێکی کورد گرنگە کە جارێکی دی بە سەراپای مێژووی خۆیدا بچێتەوەو بەو هەموو ڕووداوە تراژیدی و کوشندەوەو هەموو ئەو غەدرە مێژووییەی کە لە کورد کراوە، ئیدی گەلی کورد خۆی لە ساتە مێژووییەکدا دەبینێتەوە کە ئەو بەهایانەی لە جیهاندا نەگۆڕن و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بەڕێوەدەبەن و گەلانیان لە ناو ئەو سیستەمە سیاسیە نێو دەوڵەتیەدا ڕێكخستووە ، بریتیە لە بەهایەکی نەگۆڕی بەرژەوەندخوازی و باڵاکردنی بەرژەوەندیە تایبەتییە ئابوری و جیۆپۆلیتیکیەکان لەسەرووی بەها ئینسانییەکانەوە، لەم میانەشدا ئەوەی دەبێتە قوربانی گەلانی بێ دەسەڵات وبن دەست و بێ بەرگرین کە ناتوانن لە بەردەم ڕەشە بای ئەو هێرشە بێ بە زەییانەدا بەرگری لە خۆیان بکەن و هەمیشە ئەبنە قوربانی ئەو سیاسەتانە.

لە پاڵ ئەو ڕاستییە مێژووییەشدا ڕاستییەکی دی مێژوویی لە یادەوەری مرۆڤی کوردا هەیە کە ئەویش ئەوەیە هەموو ئەو ئەزموونە مێژووییانە سەلماندوویانە کە هێزێک لە دنیادا دۆستی کەس و لایەنێکی دی نییە ، هیچ دەوڵەتێک خۆشنوودی و ئارامی و سەرەوەری خۆی ناکاتە واربانی ئەوانی دی و نایبەخشێت بەوانی دی ، ئەوەی دەتوانێت لەم دنیا دڵرەق ، بەرژەوەندکاری و یەکدی کوشتن و پێشێلکردنی ئەوانی تردا سیستەمێکی بەرگری و مانەوە دروست بکات ئەوا لەسەروو هەموو شتێکەوە بەرگری کردنە لە خودو بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانە بە تەنها وەکو یەک شوناسی نەتەوەیی و یەک قەوارەی پێکەوە هەڕەشە لێکراوو یەک نیشتمانی پێکەوە داگیر کراوو تەماع تێکراو، واتە گەیشتنە بەو ڕاستییەی کە سەرباری هەموو جیاوازییە ناوخۆییە جوگرافی و ناوچەیی و خێڵەکی و فیکری و پێکهاتەییەکانی گەلی کوردستان سەرباری چەندین هێزی جیاوازو تائاستی دژ بە یەک بەڵام ئەمانە مەحکومن بەوەی کە پێکەوە هەموو لەبەرامبەر یەک هەڕەشەو یەک سیاسەتی نێو دەوڵەتی بەرژوەندخوازیدان و پێکەوە لە سەر یەک خاک بەرهێرشی هەڕەشەکان دەبنەوە

بۆیە مێژوو چەندین بارەی دەکاتەوە کە بەشێکی سەرەکی هەموو شکستەکانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لێدابڕییە ناوخۆییەی کورد و ئەو یەکنەگرتوویمان لە ڕابردوودا.
هاوکات لەم جیهانە بەرژەوەندیخوازەدا کە بەهاکان بوونەتە قوربانی بەرژوەندیەکان، تاکە سیستەمی بەرگریکردنی کورد لە خۆی و چەکی مانەوە و ڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان تەنها چەکی یەکبوون و کاری پێکەوەیمانە.

ئەوەی لێرەدا دەبێت بۆ هەموومان ئاشکرا بێت ئەوەیە کە خودیخۆمان دوژمنی سەرەکی خۆمانین پێش ئەوانی دی وە خودیخۆمان ڕزگارکەری خۆمانین پێش ئەوانی دی، بۆیە چیتر ئەم دۆخە بەو چەقبەستووی و کۆنەبوونەوە و یەکترقبووڵنەکردن جگەلەنەمان و مەترسی لەناوچوونی ئەزموون و دەستکەوتەکان هیچی تری لێبەرهەم ناهێت.

مەدرید،
٦ حوزەیرانی ٢٠٢٦

Photos from Darawan Haji Hamid's post 04/06/2026

ئێستا، یاریگای ئەبانکا-ریازۆر یاری نێوان عێراق - ئیسپانیام لە هەرێمی گالیسیا.

ئاکۆرونیا،
٤ حوزەیرانی ٢٠٢٦

- - - - - - -

Ahora, en el Estadio ABANCA-RIAZOR, asistiendo al partido entre las selecciones de Irak - España, en Galicia.

Foto tomada por mí.

A Coruña,
4 de junio de 2026

Photos from Darawan Haji Hamid's post 04/06/2026

خۆشحاڵم لە یاریگای ئەبانکا-ریازۆر ئامادەی یاری نێوان عێراق و ئیسپانیام لە هەرێمی گالیسیا.

هاوکات دڵخۆشبووین بە ئامادەبوون و بەشداریکردنی یاریزانە کوردەکان لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق، کە ژمارەیان شەش یاریزانە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەخوازم لەم یاریە دۆستانەیان و لە یاریەکانی مۆندیالدا.

ئاکۆرونیا،
٤ حوزەیرانی ٢٠٢٦

- - - - - - -

Me complace estar presente en el Estadio ABANCA-RIAZOR con motivo del partido amistoso entre las selecciones de Irak y España, celebrado en Galicia.

Asimismo, nos sentimos especialmente satisfechos por la presencia y participación de los jugadores kurdos en la selección nacional de Irak, cuya representación asciende a seis futbolistas.

Aprovecho esta ocasión para expresar mis mejores deseos de éxito a la selección iraquí, tanto en este encuentro amistoso como en sus futuros compromisos internacionales y en las competiciones de la Copa Mundial.

A Coruña,
4 de junio de 2026

Photos from Darawan Haji Hamid's post 04/06/2026

خۆشحاڵبووم بە دیداری بەڕێز دکتۆر ( ئاری کەمال عەجەم) سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەی عێراق و بریکاری وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق، لە دیدارماندا بەناوی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا بەخێرهاتنی هەڵبژاردەی عێراق و شاندی یاوەریمانکرد بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە هەرێمی گالیسیا.

هاوکات دڵخۆشبووین بە ئامادەبوون و بەشداریکردنی یاریزانە کوردەکان لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق، کە ژمارەیان شەش یاریزانە و هیوای سەرکەوتنمان بۆ هەڵبژاردەی عێراق خواست لە یارییەکانی مۆندیالدا.

ئا کۆرونیا،
٤ حوزەیرانی ٢٠٢٦

- - - - - - - -

Ha sido un placer reunirme con el distinguido Sr. Ari Kamal Ajam, jefe de la delegación de la selección nacional de Irak y viceministro de Juventud y Deportes de Irak.

Durante nuestro encuentro, en nombre de la Representación del Gobierno de la Región del Kurdistán en España, dimos la bienvenida a la selección nacional de Irak y a su delegación acompañante con motivo del partido amistoso frente a la selección de España en la Comunidad Autónoma de Galicia.

Asimismo, nos complace especialmente la presencia y participación de seis jugadores kurdos en la selección iraquí.

Deseamos a la selección nacional de Irak el mayor de los éxitos en sus próximos compromisos deportivos y en las competiciones de la Copa Mundial, con la esperanza de que continúe cosechando logros que enorgullezcan a todos sus aficionados.

A Coruña, 4 de junio de 2026

Photos from Kurdsat News's post 01/06/2026
¿Quieres que tu empresa sea el Servicios Gubernamentales mas cotizado en Madrid?

Haga clic aquí para reclamar su Entrada Patrocinada.

Localización

Página web

Dirección


Madrid