20/06/2026
دانا ئەحمەد مەجید لەگەڵ زۆربەی کاربەدەستانی عێراق کۆبوەوە.
هەفتەی ڕابردو لە سەردانێکی دیبلۆماسی پڕ لە دیدار و گفتوگۆی چڕ بۆ بەغداد، دانا ئەحمەد مەجید لەگەڵ زۆربەی بەرپرسە حوکمی و حزبیەکان و نوێنەرانی کورد لە بەغداد کۆبوەوە و، جەختیان لە باشکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و پابەندبون بە دەستور و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق و موچەخۆرانی هەرێم کردەوە.
18/06/2026
هەفتەیەکی پڕچالاکی لە بەغدادی پایتەخت
فۆتۆ بڕیار نامیق
بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان، فراوانکردنی ئاستی تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، چارەسەرکردنی بابەتە هاوبەشەکان بە ڕۆحی دیالۆگ و تێگەیشتن، و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە شاری بەغدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامدا.
لە گرنگترین ئەم چالاکییانەدا، کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ فەخامەتی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڕێز نزار ئامێدی، هەروەها لەگەڵ بەڕێز فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرزی دادوەری عێراق.
هەروەها دیدار و گفتوگۆمان ئەنجامدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان و سەرۆکانی حیزبە سیاسییەکان، لەوانە: نوری مالیکی، د. حەیدەر عەبادی، عادڵ عەبدولمەهدی، هادی عامری، ڕەیان کەلدانی، محسن مەندلاوی، موسەننا سامەرائی، عەمار حەکیم و هەمام حەمودی.
لە هەمان کاتدا، دیدارمان هەبوو لەگەڵ بەڕێز فؤاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و بەڕێز سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە.
هەروەها کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ بەڕێز فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، و سەردان و کۆبوونەوەشمان ئەنجامدا لەگەڵ سکرتایەتی مام جەلال لە بەغدا، بەڕێز دانا ئەسعەد.
لە کۆتاییدا، سەردانی نووسینگەی ڕوداومان کرد لە بەغدا بۆ دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزیمان بەهۆی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی ناسراو، هەڵکەوت عەزیز، و پێشکەشکردنی پەیامی سەرەخۆشی بۆ خێزان، هاوکاران و خۆشەویستانی.
18/06/2026
شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە
لە ڕۆژی پێنجەمی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی عێراق و بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی كورد لە حكومەتی ئیتیحادی، شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لە شاری بەغداد لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا جگە لە جەختكردنەوە لە پێویستی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسان لە دەزگاكانی بڕیاردانی سیاسی لە عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و پێشهاتەكان كرا.
هاوكات پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، دۆخی ئارامی و ئابوری عێراق و تەواوكردنی كابینەی حكومەت و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی لە ئارادان تاوتوێكران.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2870
17/06/2026
بەغداد هەفتەیەکی پڕ لەکۆبوونەوە
17/06/2026
شاندی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات
لە ڕۆژی چوارەمی سەردانەکەیان، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لە شاری بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاووپەیمانی عەزم و کەسایەتی دیاری پێکهاتەی سوونە لە عێراو کۆبۆونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئەمرۆیی عێراق و ناوچەکە و، دواین پێشهاتی سیاسیەکان تاوتوێکران.
وەک پێشتر لە دیدار و کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەرکردەی هێزە سیاسیەکان جەختکرایەوە لەسەر جێبەجێبکردنی ماددە دەستورییەکانی دەستووری هەمیشەی عێراق و پاراستنی سیستمی فیدڕاڵیزم، بەهەمان شێوە لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم وەفدی بزوتنەوەی گۆران جارێکی دیکە تەئکیدی لەیەکڕیزی سیاسی و سەقامگیری عێراق کردەوە، بەشێوەیەک لە خزمەت بەرەو پێشچوونی پرۆسەی سیاسیی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی بێت.
فۆتۆ - بڕیار نامیق
15/06/2026
وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە و وتەبێژی بزوتنەوەکەش ڕایدەگەیەنێت؛ گفتوگۆیەکی چڕیان لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێم و کێشەی مووچە و بودجە کردووە.
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=66642
14/06/2026
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەقی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا تەواو کراوە و ڕۆژی هەینی لە سویسرا واژۆ دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی فارس (ئێران): کەمێکی دیکە، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ڕاگەیاندراوێک دەربارەی ڕێککەوتنی وەستانی جەنگ و ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا دەردەکات.