تامی ڕەسەنی بەهاری کوردستان! 😍🏔️
لە دڵی چیاکانەوە لوشە و کاردوومان هێناوە و لەسەر بانیژە بەتامترین دوو خواردنی کوردەواریمان لێنا (لوشەبەترش و شلەی کاردوو بە گۆشت).
ڤیدیۆکە پڕە لە دیمەنی جوان و فێرکاری، ڕۆژی شەممە لە چەناڵی یوتیوب بڵاو دەبێتەوە. سەبسکرایبمان بکەن بۆ ئەوەی لەدەستتان نەچێت! (لینک لە بایۆیە)
#بەهار #خواردن
Rezhna Dehaty
کچە دێهاتییەکی کوردستانم، لێرەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆم و گوندەکەم
بڵاودەکەمەوە لەگەڵ نوسینەکانمدا..
خاوەنی براندی کیژی دێهات بۆ بەرهەمی خۆماڵی Kizhy Dehat
29/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت! 💐
ها لە مەکتەبی کە نیوەی نمرەکەمان دەهێنا دۆخەکە لێژ بوو، دەمانگوت «لەسەر پەتەکەین»؛ ئێستا جەژنە پیرۆزەکەی منیش ڕێک ئاوا لەسەر پەتەکەیە و کەمێک درەنگ گەیشت!
چیرۆکی جەژنی من بە کورتی:
خەڵک پێش جەژن دەچنە بازاڕ بۆ کڕینی کەلوپەلی ناوماڵ، جلی تازە، چەرەس، نوقڵ و شەربەت... منیش لەو قەرەباڵغییەی بازاڕدا، بەدوای دەمە کۆستەرە، تەلی لەحیم، پاتەی لاستیک، تۆوی کەوەر و کەرەوز، جوچکە و کەلوپەلی سندووقی هەنگدا دەگەڕام! شەش عەلاگەی گەورەم بە کۆڵدادابوو، بە زەحمەت هەڵدەگیران.
وەلحاڵ، گەڕامەوە بۆ ئاوایی...
ڕێک کاتی پوورە (شەلخەی) هەنگ بوو؛ هەر فریای ڕاکەڕاکی سندووق و ئامادەکردنی چوارچێوەکان دەکەوتم. لەولاشەوە خەریکی کۆکردنەوەی ئەو شتە پەرش و بڵاوانە بووم کە بەهۆی بارانەکەی ئەم دواییانەوە ئیشم لەسەر نەکردبوون.
خۆشحاڵانە جەژنی ئێمەش بە زیادەوە ئاوا بەڕێکرا:
(گەڕان، میوانداری، ئیشوکار، بەراو و هەنگداری) 🐝
وەنەبێ وێنە و ڤیدیۆی ئەو ڕۆژانەم بۆ تۆمار نەکردبن، بەڵام هێندە سەرقاڵ بووم فریای پۆستکردنیان نەکەوتم. هەموو ڕۆژێک دەمگوت «ئێجاچییە، ئەمشەو پۆستی دەکەم»، کەچی هەر نەکرا!
ڕەحمەت لە پێشینان، لەزاری داکمەوە هەمیشە دەڵێت: «ئیشی ئەمڕۆ مەخە سبەینێ.»
24/05/2026
بۆخۆشی لەماڵێ دەڵێین یاسایەک هەیە : ئەوەی نەکا،ناخوا. هەڵبەت یاساکە وەک زۆربەی یاساکانی ئەم وڵاتەی وەک خۆی جێبەجێ ناکرێ . بەڵام گرنگە بەلامەوە بڵێم،بەڕاستی هەقە لەخۆمان بپرسین : ئەرکی من چییە ؟ چی دەبێ بکەم ؟،بەرامبەر بە چی بەرپرسیارم ؟ .
بەهار و کوردەواری و گوند و ئاژەڵ ….
#کوردستان
کە لە شاخبووین چۆن خۆمان و ژینگەکەمان بپارێزین ؟!! وردە وردە دنیا بەرەوزەردبوونیش دەچێ ئاگاتان لەوە بێ کە ئاگرتان کردەوە بەباشی بیکوژێننەوە پێش ئەوەی بەجێیبێڵن
#. #کوردستان ژینگە
چی وەک گەڕان بەدوای گیای بەهاری لەناو دڵ و لێژیی چیاکاندا ئارامی بە دڵ دەبەخشێت؟ ⛰️
لە ڤڵۆگی گژوگیای بەهاری پێکەوە دەچینە ناو قووڵایی سروشت بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی چەند جۆرێکی جیاواز و دەگمەنی گیای بەهاری کە تەنیا لەم وەرزەدا دەڕوێن و تامیان بێوێنەیە. هەر گیایەک چیرۆکێک و سوودێکی تایبەتی هەیە بۆ تەندروستیمان.
ئێوە چەند جۆریان دەناسنەوە؟ لە کۆمێنت پێم بڵێن کام گیای بەهاری لای ئێوە خۆشترینە؟ 👇
#سروشت #کوردستان #ڤڵۆگ ژیانی_لادێ سروشتی_کوردستان
18/05/2026
جاران کە دیمەنێکی جوانم دەبینی بەچاو و دەمی کراوەوە زەق زەق لێمدەڕوانی و سەرسامانە بۆی هەبوو هەموو ڕۆژێک بەدیار وردەکاریەکی جیاوازتری یەک دیمەنەوە دانیشم ، ئێستا جگە لە خۆم خەمی ئەوەشمە پیشانی ئێوەشی بدەم.ئەوەتا خوای گەورە بە جوانیەکانی کوردستانی شیرینمان خەڵاتمان دەکا سوپاسگوزارم کە دەتوانم جێدەستی ئەوتان پیشان بدەم ..
ڤڵۆگی نوێ لە یوتوب:
تەنیا گوێ لە دەنگی سروشت و چزەی سەر ساج بگرە...
کەلانەیەک بە گیای بەهاریی شاخەکان و جگەرێکی بەتام بە ڕووبەهەنار.
تێکەڵەیەک لە تام و ئارامی. ✨
بەپێی وەرزەکان کاتێک کە لە دێوە دەچمەوە شاری هەگبەم پڕە لە گیای کوردەواری ، ئێمە تەنانەت ئاو و هەوای دێهاتیش لەگەڵ خۆمان دەگێڕین .. ئێوەش وادەکەن ؟!!
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Address
GALALA RD
As Sulaymaniyah
46010
