بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات

Share

لاپەڕەی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات لە سلێمانی

15/06/2026

هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی پیرۆز بێت

بەناوی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین.

ئومێدەوارین مانگی موحەڕڕەم ببێتە سەقامگیری زیاتریی ئاسایش و هاتنەدیی ئاشتی و ئاشتەوایی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووری، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەک و سەرکەوتنی خوێندکارە ئازیزەکانی پۆلی 12.

ڕاگەیاندنیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 15/06/2026

ژمارەیەک فەرمانبەری چالاکی پەروەردەی ڕۆژهەڵات خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 15-6-2026، بەڕێز مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی ڕێزلێنان و وەفای بەخشی بە سێ فەرمانبەری چالاک و ماندووی ناو دیوانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات.

بەڕێز مامۆستا ڕۆزا، دەستخۆشی و سووپاسی کردن لەپای ماندووبوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی زۆر باش، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و داوای لێکردن لەمەوبەدواش بەهەمان گڕووتین بەردەوام بن و جێدەستیان لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە.

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 10/06/2026

کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-6-2026، بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ئاراز عەبدوڵا، سەرپەرشتیاریی یەکەمیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا هاوکار کریم، لێپرسراوی هۆبەی تاقیکردنەوەکانی ناو دیوانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا نورالدین محی الدین، سەرپەرشتیاری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، کۆبوونەوەی بەڕێوبەرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە بڕیارە 14ی ئەم مانگە دەستپێبکات.

لە کۆبوونەوەکە، بەڕێز مامۆستا ڕۆزا، تیشکی خستە سەر گرنگی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان.

هاوکات هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا ئاراز عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری یەکەمی ڕۆژهەڵات و مامۆستا هاوکار، لێپرسراوی هۆبەی تاقیکردنەوەکان، ڕێنماییەکانی چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و چۆنێتی چاودێریکردن و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و ئارام بۆ خوێندکاران قسەو گفتوگۆیان لەبارەوە کرد، لەلایەن بەڕێزان مامۆستایانی ئامادەی کۆبوونەوەکەش ڕاو سەرنجەکان گەنگەشە کرا، هەروەها ئەو پێداویستیانەش بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان پێویستە و ئامادەکراون خرایەڕوو.

فۆتۆ/ بێستوون

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 07/06/2026

ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی وەفا بەخشرا بە فەرمانبەرێکی قەدرگرانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7-6-2026، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان لەلایەن بەڕێز مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بە ئامادەبوونی بەشێک لە خێزان و هاوڕێ و فەرمانبەرانی ناو دیوانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، قەڵغانی ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی وەفای بەخشی بە بەڕێز حاجی ڕێزان مصطفی عەلی خاڵ، لێپرسراوی پێشووی هۆبەی خۆیی، بەبۆنەی خانەنشین بوونی بەڕێزیانەوە و بەوبۆنەشەوە ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ ڕێکخرا.

هاوکات لەلایەن بەشێک لە لێپرسراو و فەرمانبەرانی ناو دیوانی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیش، چەپکە گوڵ پێشکەش بە حاجی ڕێزان کرا.

هەروەها، لەلایەن بەڕێز مامۆستا ڕۆزا، لە وتەیەکدا سووپاس و ستایشی ڕێزان خان کرا بۆ ئەو ساڵانەی بێ ماندووبوون دەستپاک و ویژدان پاک ئەرکەکانی خۆی بۆ خزمەتی کەرتی پەروەردە و مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرێتیمان پێشکەش کردووە، هیوای لەش ساغی بۆ خواست لەو تەمەنەی لە دوای خانەنشینبوونی ماوێتی و هەمیشە بەختەوەربێت.

لێرەوە بەناوی بەڕێوەبەرێتیمان سووپاسی حاجی ڕێزان دەکەین و پێیدەڵێین سووپاس بۆ هەموو ماندووبوونەکانت، بەهیواین بەختەوەربیت.

#پەروەردە #سلێمانی

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 06/06/2026

لە پەرۆشی و خەمخۆری بۆ ڕەوشی تەندروستی مامۆستایان، ئەمڕۆ شەممە ٦ی ٦ی ٢٠٢٦، بەڕێزان مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا جمال محمود بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و مامۆستا کامەران بەڕێوەبەری قوتابخانەی صالح قەفتان، سەردانی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا شاخەوان کمال علی لە قوتابخانەی صالح قەفتانی بنەڕەتی و تەها حسن علی، فەرمانبەر لە قوتابخانەی شێخ محموود لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرد.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ هەردوو بەڕێزان خواست. جەختیکردەوە کە مامۆستایان سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، هەروەها فەرمانبەرانیش پایەیەکی گرنگی ناوەندەکانی خوێندنن، بۆیە بەسەرکردنەوەیان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە مامۆستایان و فەرمانبەران ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانمان.

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 03/06/2026

ئانزۆ فاوندەیشن قوتابخانەی ئەمین زەکی بنەڕەتی کوڕان نۆژەندەکاتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-6-2026، بەڕێز مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بەیاوەری بەڕێزان ئەندازیار محمد عبداللە، نوێنەری جێبەجێکاری پڕۆژە لە ئانزۆ فاوندەیشن و ساماڵ سالار لێپرسراوی هۆبەی بیناسازی ناو دیوانی پەروەردەمان، سەردانی قوتابخانەی (ئەمین زەکی) بنەڕەتییان کرد و لەلایەن مامۆستا ئەحمەد مۆریاسی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ناوبراوە لەلایەن ئانزۆ فاوندەیشن کە کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت، چونکە بەهۆی لافاوەکەی وەرزی زستانی ئەمساڵ، دیواری ڕاگری قوتابخانەکە ڕووخابوو.

بەڕێز، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی کۆمپانیای ناوبراو کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکی نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات دەگرنە ئەستۆ.

ئانزۆ فاوندەیشن لەلایەن خاتوو تۆڵە شێخ جەناب خاوەنداری دەکرێت و لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کاری هاوشێوەیان بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامداوە، هەروەها پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەی دیکەیان لەئەستۆ گرتووە.

فۆتۆ: بێستون
بڵاوکردنەوە/دانیار

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 03/06/2026

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-06-2026، ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی مامۆستا نەژاد عبدالله، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبونەوە، کۆبوونەوەکە بەڕێز مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئامادەی بوو، کە کۆبوونەوەکە بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانی، كە بڕیارە لە بەرواری 14ـی 6ـی 2026 كاتژمێر 7:30 خولەك دەستپێبکات.

لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی تیشک خرایە سەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە لۆجیستی، کارگێڕی و ئەمنییەکان بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، بە ئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی دەروونی و گونجاو و دابینکردنی ئارامی بۆ خوێندکاران، هەروەها جەختکرایەوە لە پاراستنی مافی سەرجەم خوێندکاران لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا لە دابینکردنی ساردکەرەوە، کارەبای بەردەوام و ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم هۆڵەکان بە ڕەچاوکردنی وەرزی گەرما، کۆبوونەوەکە بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردەی گرنگ کۆتایی هات، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان.

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 02/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).

26/05/2026

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات جەژنی قوربانتان لێ پیرۆز دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم میللەتی کورد و موسوڵمانانی جیهان و کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و پەروەردەکاران و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین.

ئومێد دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین، ئەم جەژنە بکاتە مایەی خۆشی و بەختەوەری و کامەرانی بۆ گشت لایەک، ئەم جەژنە بەخۆشی لەگەڵ پشوەیەکی ئارام بەڕێبکەن.

هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا، پێمخۆشە جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادی لە سەرجەم سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بکەم، هەروەها لەو پەروەردەکارە ئازیزانەی ئەمساڵ بەجێیانهێشتین و خانەنشین بوون، هەروەها ئەو مامۆستا بەڕێزانەی سەردانمان کردن و لەتەندرووستیان پرسیمانەوە، هیوادارین خوای گەورە شیفای خێرایان بدات و ئەم جەژنە لەناو ماڵ و منداڵی خۆیان بەخۆشی و لەشی ساغ بەڕێبکەن.

دووبارە جەژنی قوربان لەهەموو لایەک پیرۆز بێت هەر لە جەژن و خۆشیدا بن.

ڕۆزا شێخ ڕەئووف اسماعیل
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات

Photos from ‎بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات‎'s post 19/05/2026

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەشداری لە مەراسیمێکی خانەنشین بوونی سەرپەرشتیارێکی وەرزشی کرد

ڕۆژی سێشەممە، 19-05-2026، بەڕێز مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بەیاوەری بەڕێز مامۆستا بەهمەن یاسین، لێپرسراوی کارگێڕیی و خۆیی ناو دیوانی پەروەردەمان، بەشداریانکرد لە مەراسیمێکی شایستەی هۆبەی چالاکی وەرزشی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، کە بەبۆنەی خانەنشین بوونی بەڕێز مامۆستا (سۆران عزیز ڕەشید)، سەرپەرشتیاری هۆبەی چالاکی وەرزشی، ڕێکخرابوو.

لە مەراسیمەکەدا، بەڕێز مامۆستا ڕۆزا، چەپکە گوڵ و قەڵغانی ڕێز و وەفای پێشکەش بە مامۆستا سۆران کرد و هیوای تەمەن درێژی و تەندرووست باشی بۆ خواست لەو ژیانەی لەدوای خانەنشینبوونی ماویەتی.

ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕۆژهەڵات

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Sabunkaran
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:00
Tuesday 08:30 - 13:00
Wednesday 08:30 - 13:00
Thursday 08:30 - 12:00
Sunday 08:30 - 13:00