10/06/2026
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان
پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان
10/06/2026
08/06/2026
دوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق گەشتەکان لە وشکانییەوە بوونە ئاسمانی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایدەگەنێت، دوای بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە کردنەوەی ئاسمانی عێراق و کوردستان بە ڕووی گەشتەکاندا، لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق بڕیاردرا، کە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە و هەموو حاجیانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە نیشتیمان.
بڕیاریشە سبەی گەشتەکان وەکوو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی کوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی.
07/06/2026
هەموو حاجیانی کوردستان سەلامەتن
حاجیانی کوردستان بە وشکانی دەگەڕێنەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایدەگەنێت دوای ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ناکاو هاتووتە پێش هەموو ئەو حاجیانەی کوردستان،کە لە رێگەی ئاسمانیەوە گەشتیان کردبوو بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان و ئەو حاجیانەی کوردستانیش کە ئێستا لە شاری مەدینە هەموویان سەلامەتن و هیچ کێشەو گرفتێک لە ئارادا نیە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها ڕایدەگەنێت تاوەکوو ئێستا ٣٣٢٠ حاجی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە کوردستان و تەنها ١٨٠٠ حاجی کوردستان لە شاری مەدینە ماون و بڕیاریشە سەرجەمیان لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
100 M Peshawa Qazi Street
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 08:00 - 02:00 |
| Tuesday | 08:00 - 02:00 |
| Wednesday | 08:00 - 02:00 |
| Thursday | 08:00 - 02:00 |
| Sunday | 08:00 - 02:00 |
