11/06/2026
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادگاکانى دەرەوەي شاری بەسەرکردەوە.
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ 2026/6/11 به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بەياوەرى جێگري سەرۆک و سەرۆکى دادگاى تاوانى هەولێر ( زرار محمود ) سەردانی دادگای به‌رایی شەقلاوەو سۆران و چۆمانی كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوه‌ر و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایانە پێشوازی كرا، سه‌رۆكی دادگا سه‌ردانی یه‌كه به یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی دادگای كرد لەگه‌ل فه‌رمانبه‌ران و هاولاتیان دوا و له کێشە و گرفتەکانی کۆلیەوەو چارەسەری گرفتەکانی بەردەم دادگای کرد .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر
10/06/2026
پڕسه‌نامه . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز دادوه‌ر ( رزگار ویسی) ده‌كه‌ین ، باوكى بەڕێزیان کۆچی دوایی کردووە. له خوای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
@إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
26/05/2026
🕋 جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت.
22/05/2026
پڕسه‌نامه . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز دادوه‌ر ( شيما عزيز ) ده‌كه‌ین ، باوكى بەڕێزیان کۆچی دوایی کردووە. له خوای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
@إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
21/05/2026
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر پێشوازی له جێگری گشتی كونسوڵخانه‌ی به‌ريتانيا له هه‌رێمی كوردستان کرد.
به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر له شوێنی تایبه‌تی خۆی به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی دادگای هه‌ولێر دادوه‌ر ( گیلان خالد ) كه سه‌رپه‌رشتیاری دەورەکانە ، پێشوازی له به‌رێز ( جاك هیرسی ) جێگری كونسولی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد ، له دانیشتنه‌كه‌دا باس له ده‌ستپێكردنی خولێكی نوێ له نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و كونسولخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرا وە دەورەکان بە پالپشتی كردنی له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوی ( Axiom International وTAG) به‌رێوه‌ده‌چێت ، خوله‌كان بۆ به‌هێز كردن و به‌ره‌و پێش بردنی لایه‌نی دادوه‌ریه له‌بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه‌و تاوانی ئه‌لیكترۆنی و هتد . كه بۆ دادوەران داواكارانی گشتی و لێكۆله‌ره‌وانی دادوەری ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌رۆكی دادگا ده‌ست خۆشی له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد له كوردستان بۆ شه‌شه‌م سال له‌دوای یه‌كتر به‌رده‌وامن له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه و گرنگی دان به ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان وه له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی دادگا به‌لێنی هه‌موو هاوكاریه‌كی پێدان كه‌وا مه‌به‌ست تیایدا پێشخستنی دادگایه.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر.
15/05/2026
پڕسه‌نامه . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز ( لقمان یونس سلێمان) ده‌كه‌ین فەرمانبەر لە دادگای بەرایی پیرمام ، دایكی بەڕێزیان کۆچی دوایی کردووە ، له خوای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
14/05/2026
بروانامه‌ی راهێنه‌ران
لە خولێکی پێشخستن و نوێگه‌ری ئه‌مرۆ چه‌ند دادوه‌رێك و لێكۆله‌ری دادوه‌ری بروانامه‌ی (TOT) راهێنه‌ریان وه‌رگرت .
بەئامادەبوونی سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هەولێر دادوەر (فاخر صابر بایز ) وه بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادوه‌ر( گیلان خالد مصطفى ) پۆلێك له كادیرانی دادگاكان له لایه‌ن رێکخراوی ( Axiom ) و (Tag) سه‌ر به قونسولخانه‌ی به‌ریتانی بروانامه‌ی نێوده‌وله‌تی له بواری راهێنان ( مدرب المدربين ) به چه‌ند دادوه‌رێك و لێكۆله‌ری دادوه‌ری به‌خشرا ، وه‌رگرتنی ئه‌م بروانامه‌یه قۆناغێكی نوێیه له پیشاندانی كاری دادوه‌ری و كارگێری له دادگاكان كه تیایدا راهێنه‌ران له چه‌ند وولاتێك به شێوازی ئۆنلاین به‌شداریان تێدا كردبوو ، شێوازی وانه ووتنه‌وه به شێوازێكی سه‌رده‌میانه پێشكه‌ش ده‌كرا له كۆتاییدا راهێنه‌ران ده‌ستخۆشیان له هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی دادگا كرد كه به هه‌ول و ماندووبوونی به‌رده‌وام توانیان بگه‌ن به‌م قۆناغه ، ئەم خولەی ئه‌م جاره لە کاتێکدایە بە پالپشتی ئەنجومەنی دادوەری و حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەریتانیا بەڕێوەدەچوو . مەبەست تێدا بەهێز کردنی دادگاکانە وه ئاماده‌كردنی راهێنه‌ر له ناو دادگاكان .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێ
29/04/2026
پڕسه‌نامه . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز دادوه‌ر ( کاوە صديق ) ده‌كه‌ین ، دايكى بەڕێزیان کۆچی دوایی کردووە. له خوای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
31/03/2026
پڕسه‌نامه . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز ( مغديد كريم محمل ) ده‌كه‌ین لێکۆلەری دادوه‌ری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، خوشكى بەڕێزیان کۆچی دوایی کردووە ، له خوای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
25/03/2026
جەژنە پیرۆزە
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر جەژنە پیرۆزە لە فەرمانبەران و دادوەران دەکات .
ئەمرۆ ٢٠٢٦/٣/٢٥ بۆ رۆژی پێنجەم سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) لەگەل ستافی دادگا بەبۆنەی جەژنە پیرۆزە سەردانی چەندین فەرمانبەر و دادوه‌ری خانەنشینی دادگاکانی سنوری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێری کرد.