04/06/2026
بەوێنە ...
کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزی شاری هەولێر .
The official page of Nabaz Abdulhamid, mayor of Erbil.
الصفحة الرسمية لقائم مقام أربيل
لاپەرەی فەرمی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە فەیسبوک.
04/06/2026
بەوێنە ...
کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزی شاری هەولێر .
کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر .
#هەولێر
01/06/2026
هەولێر.. كۆبوونهوهیهك لهبارهی ڕێكحستنهوهی شهقام و شوێنه گشتییهكانی شاری ههولێر
بهمەبەستی جوانتركردنی سیمای شار و ڕێکخستنەوەی شەقام و بازارە میللییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 1/6/2026 ساسان عهونی وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، سهرپهرشتیی كۆبوونهوهیهكی تایبهتیان سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی شەقام و بازاڕە میللی و شوێنه گشتییهكانی شاری ههولێر كرد.
30/05/2026
وەک وەفادارییەک بۆ مێژووی پڕ لە قوربانیدانی تێكۆشهرانی گەلی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30.5.2026 ، لە ڕێورەسمێكی شایستەدا پەردە لەسەر تابلۆی شەقامێكی سەرەکی بە ناوی سەرکردە و تێکۆشەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان مامۆستا (حەبیب محمد کەریم) لادرا.
26/05/2026
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان به گشتیی و هەولێری پایتەخت به تایبهتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و کارمەندانی دەزگا ئەمنیی و هێزەکانی ناوخۆ دهكهم.
هیوادارین ئەو جەژنە ببیتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایك و کۆتایی هەموو ناخۆشیەك و لەخوا دەپاڕێمەوە حەجی هەموو لایەك قەبوڵ بکات .
نەبەز عبدالحميد
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ٢٠٢٦/٥/٢٦
٩ ذو الحجة 1447
25/05/2026
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە..
ئاگاداری شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە ئاماژە بە ڕێکارەکانی پاراستن و پاک ڕاگرتنی ژینگە . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٦ کاتژمێر (٦:٠٠) ئێوارە بە دواوە هەر ئۆتۆمبێلیک زبل و خاشاک و دەبە و قوتو و شوشەی خواردنەوەکان فرێبداتە سەر شەقام ئەوا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری تیژڕۆیی سزای سەرپێچیان بۆ تۆمار دەکرێت.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر
23/05/2026
ئەمڕۆ شەممە٢٠٢٦/٥/٢٣ ، بە مەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام و پاراستنی سەقامگیری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، كۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو.
21/05/2026
پەیامێک لە قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە
هاونیشتمانیانی خۆشەویست، گەشتیارانی بەڕێز ...
سرووشت و ژینگەی جوانی کوردستان، سامانێکی نیشتمانیی گشتییە و پاراستنی پاکوخاوێنیی ئەم خاکە و نیشتیمانەش، ئەرکێکی ئەخلاقی، مرۆیی و ئاینیی سەرشانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە.
لە پێناو پاراستنی ئەو سرووشتە جوانە و کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان و تێپەڕاندنی وەرزێکی گەشتیاریی سەلامەت، داواکارین لە سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران لە کاتی چوونە دەرەوە و ئەنجامدانی گەشت و سەیراندا، بەوپەڕی هەستکردن بەرپرسیارێتییەوە ئەو خاڵانەی خوارەوە جێبەجێبکەن:
- فڕێنەدانی زبڵ و خاشاک پاشماوەکانتان لە ناوچە گشتی و گەشتیارییەکان، مەهێڵن بەهۆی زبڵ و پیسی و پاشماوەکانتان جوانیی سرووشتی وڵاتەکەمان بشێوێت.
- بە هیچ شێوەیەک ئاگر لە نزیک دارستان، پوش و پەڵاشی وشک نەکەنەوە و لەشوێنی تریش ئەگەر ئاگرتان کردەوە، دوای تەواوبوونی گەشتەکەتان، دڵنیابنەوە لە کوژاندنەوەی یەکجاریی پاشماوەی ئاگرەکە.
هاوڵاتییانی بەڕێز..
ژینگە و سرووشتی کوردستان ئەمانەتە لەلای ئێمە و دەبێت بە شێوازێکی تەندروست بیهێڵینەوە، دابینکردنی ژینگەیەکی پاک، تەندروستیی ئێستا و داهاتوومان مسۆگەر دەکات.
دەبا هەموومان پێکەوە، بە پابەندبوونمان بە یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان، ببینە پارێزەری ڕاستەقینەی جوانییەکانی کوردستان و سیمایەکی شارستانی پێشکەشی گەشتیاران و میوانانی هەولێری پایتەخت بکەین.
نەبەر عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
2026.5.21
20/05/2026
هەولێر....
كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ڕێکارەکانی پاراستنی دارستان و شوێنە گشتییەكان و "ئاگر بڕ" لە وەرزی گەرمادا بەڕێوەچوو
23/04/2026
پاراستنی ژینگە، بەرپرسیارێتیەکی ئاینی و نیشتمانی هەمووانە
پاراستنی ژینگە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی ژیان، تەنیا ئەرکێکی یاسایی نییە، بەڵکو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی مرۆیی، ئایینی و نیشتمانیی هەر تاکێکی کۆمەڵگەیە.
سروشتی کوردستان، سامانێکی نیشتمانی و ئەمانەتێکی مێژووییە لەسەر شانی هەموو لایەکمان، بۆیە پێویستە بە پاکی بۆ نەوەکانی داهاتوو بیگوازینەوە.
لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش، ژینگە بەشێکە لە دروستکراوەکانی خودا و مرۆڤ وەک جێنشین لێی بەرپرسیارە، پاکوخاوێنی نەک هەر نیشانەی ئیمانە، بەڵکو پاراستنی سروشت و دوورکەوتنەوە لە زیانگەیاندن پێی، ئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقییە.
هەربۆیە، فڕێدانی پاشماوە و زبڵ و خاشاک لە سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکاندا، نەک هەر سیمایەکی ناشارستانیە و جوانیەکانی نیشتیمان تێکدەدات، بەڵکو گوناهو تاوانێکە مرۆڤ بەرامبەر بە خاک و نیشتیمان و دروستکراوەکانی خودا دەیکات، ئەوە سەرباری ئەوەی پیسکردنی ژینگە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ژیانی مرۆڤ.
لەو سۆنگەیەوە، تکامان لە هەموو هاوڵاتییانی بەڕێز ئەوەیە، لە کاتی گەشت و سەیران و خۆشیەکانیان و بەسەربردنی کاتەکانیان لە ناوچە گەشتیارییەکاندا، پاکو خاوێنی ببپارێزن و پیسی و پاشماوە و زبڵ خاشاک لە دوای خۆیاندا بەجێنەهێڵن. بۆئەوەی هەمیشە کوردستانمان بە سەوزایی و گەشاوەیی و ئاوەدانی و پاکی و تەندروستی بمێنێتەوە.