سەنتەری زمان و وەرگێڕان-زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر

سەنتەری زمان و وەرگێڕان-زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر

Share

This is the only official page of Language and Translation Centre of Salahaddin University-Erbil

Salahaddin University-Erbil/Language Centre is linked to Salahaddin University-Erbil and it was established in 2005 as the first public language center in Kurdistan Region. Our center offers English language courses for government employees, university lecturers and all graduates from Kurdistan universities who would like to improve their English and pursue higher studies such as MSc/MA and PhD degrees. We offer courses to participants from the private sector as well.

22/06/2026

ئاگاداری

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە دوێنێ ئەکاونتیان درووستکردووە و تاکو ئێستا زانیارییەکانیان پڕنەکردۆتەوە و نەیانناردووە پێویستە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 2026/6/23 تاکو کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ تەواوی زانیارییەکان پڕبکەنەوە و بینێرن ئەگەر نا بەپێچەوانەوە ئەکاونتەکانیان ڕەشدەکرێتەوە.
ئەو بەڕێزانەی زانیارییەكانیان ناردووە لە نزیكترین كات ئەكاونتەكانیان پەسەند دەکرێت.

لەگەڵ ڕێزدا..

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر
2026/6/22

20/06/2026

ناونووسين بۆ بەشداربووانی نوێ لە خ*لەكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە كە بەنیازن بۆ یەكەمجار خۆیان تۆماربكەن بۆ بەشداریكردن لە خ*لەكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست لە سەنتەری زمانی زانكۆی سەلاحەدین، بەیانی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2026/6/21 كاتژمێر ١٠ی بەیانی لینكی خۆتۆماركردن كارا دەبێت و پێویستە ناوی خۆیان تۆماربكەن.
تكایە ژمارەی كورسیەكان سنووردارە بۆیە پێویستە لە كاتی دیاریكراو لەسەر هێلی ئینتەرنێت بیت و بەزووترین كات خۆت تۆماربكەیت:
‎لینكی خۆتۆماركردن و درووستكردنی ئەكاونت:
https://lc.digital.gov.krd/ #/login

تێبینی:
‎- ناونووسین بە ئۆنلاین دەبێت پێویست ناكات سەردانی سەنتەر بكەن
‎- بۆ خۆتۆماركردن پێوێستە ئیمەیلێكی خۆت هەبێت

لەگەڵ ڕێزدا..
سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر
2026/6/20

Language Center

15/06/2026

ئاگاداری

ئەو بەڕێزانەی تانەیان لە ئەنجامەکانی تاقیكردنەوەی كۆتایی خ*ل هەیە دەتوانن ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە (2026/6/15) یاخود ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (2026/6/17) سەردانی سەنتەر بکەن بۆ پێشكەشكردنی گازاندە.

لەگەڵ ڕێزدا..

سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2026/6/15

14/06/2026

ئەمڕۆ كاتژمێر 8ی ئێوارە ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی ڕادەگەیەنرێت، بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگای ئەكاونتەكانیان ئەنجامەكان وەرگرنەوە

04/06/2026

ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەی كۆتایی

ئەو بەڕێزانەی تاقیكردنەوەی كۆتایی خ*ل لە سەنتەری زمانی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامدەدەن پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:

١- گشت تاقیکردنەوەكان لە زانكۆی سەلاحەدین/کۆلیژی ئەندازیاری/سەنتەری IT/ ئەنجامدەدرێت.

٢- هەر بەشداربوویەکی بەڕێز کات و ڕۆژی تایبەت بە خۆی بۆ تەرخان کراوە و بە هیچ جۆرێک گۆڕانکاریی لە کات و ڕۆژی تاقیکردنەوەدا ناکرێت. وە هەر بەشداربوویەک لە کاتی دیارییکراودا ئامادە نەبێت، ئەوا بەهیچ جۆرێک مافی بەشدارییکردنی نابێت.

٣- تاقیکردنەوەی کاتی بەیانیان کاتژمێر (٩)ی بەیانی دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی کاتی ئێواران کاتژمێر (٢)ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.

٤- پێویستە بەشداربووان (٣٠) خ*لەک پێش تاقیکردنەوە لە شوێنی تاقیکردنەوە ئامادەبن.

٥- پێویستە ‎بەشداربووان پاسپۆرتی ئەصلی لەگەڵ ناسنامەیەكی تری فەڕمی لابێت، ئەگەرنا بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نابێت لە تاقیکردنەوە.

٦- تاقیکردنەوەکە لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجامدەدرێت و بەشداربووان تەنها پێویستە قەلەم جافێکی شین یاخود ڕەشیان لابێت.

٧- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ ناو هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە و بە گزی هەژماردەکرێت.

٨-بەشداربووان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بێنە ناو كۆلیژی ئەندازیاری.

بەهیوای سەرکەوتن..

سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانکۆی سەلاحەدین هەولێر
2026/6/4

Round-22- Final Exam - Advanced - Evening.pdf 03/06/2026

تاقیكردنەوەی كۆتایی خ*ل ⬅️ ئاستی Advanced

چوارشەممە، 2026/6/10
ئێواران ⬅️ 2ی دوای نیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە

ئاگاداری بەشداربووانی ئاستی Advanced دەكەینەوە كە ناویان لەم لیستەی خوارەوە هاتووە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2026/6/10 بەیانیان تاقیكردنەوەی كۆتایی خ*ل ئەنجامدەدەن. تاقیکردنەوەكە كاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەكات و پێویستە بەشداربووان (30) خ*لەك زووتر لە شوێنی تاقیکردنەوە ئامادەبن.

تێبینی: لیستی ناو و هۆلەكانی تاقیكردنەوە بەشێوەی PDF هاوپێچكراوە

بەهیوای سەرکەوتن..

سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر
2026/6/3

Round-22- Final Exam - Advanced - Evening.pdf

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Next To College Of Engineering Of Salahaddin University, Kirkuk Road, , Erbil, Kurdistan
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:30
Tuesday 08:30 - 13:30
Wednesday 08:30 - 13:30
Thursday 08:30 - 12:30
Sunday 08:30 - 13:30